AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٥ ١٦:٢٦

بە ئامادە بوونی ڕەئیسی و شی جین پینگ ئەنجام درا؛

واژۆی 20 بەڵگەی هاوکاری نێوان بەرپرسانی ئێران و چین

واژۆی 20 بەڵگەی هاوکاری نێوان بەرپرسانی ئێران و چین

20 بەڵگەی هاوکاری نێوان بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و چین بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارەکانی دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی واژۆی 20 بەڵگەی هاوکاری و یادداشتی ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و چین لە لایەن بەرپرسانی باڵای دوو وڵاتەکە و بە ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی و شی جین پینگ بەڕێوە چوو.

ڕێککەوتنە هاوکارییەکان لە بواری بەڕێوەبەرایەتی قەیران، گەشتیاری، پێوەندی و تەکنۆلۆژیای ئیتلاعات، ژینگە، بازرگانی نێودەوڵەتی، خاونایەتی مەعنەوی، کشتوکاڵ، هەناردە کردن، تەندروستی و دەرمان، مێدیا و میراتی فەرهەنگی لە بەڵگە واژۆکراوەکانی نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و چینە.

News ID 45101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha